وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخان ده‌كات

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ كۆپیه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه‌” تێیدا هاتووه‌، سەبارەت بەو بومەلەرزەیەی کە بۆتە ھۆی گەیاندنی زەرەرو زیانی گیانی و ماڵی لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای (سلێمانی، ھەڵەبجە، گەرمیان، دەربەندیخان)، لە کاتی ئەم کارەساتە دا، وەک پێشینەی بەردەست بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارە ھەنوکەییەکان، بڕی (300) ملیۆن دینار تەرخان کرا”.

 

وەزارەتی دارایی، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە ئەو بڕە پارەیە بەمشێوەیە تەرخان کراوە:

1- بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی.
2- بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگای ھەڵەبجە.
3- بڕی (100) سەد ملیۆن دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان.

ھاوکات ئەوەش روون کراوەتەوە، کە لە کاتی ئێستاش لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بڕی (یەک ملیار) دینار لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، بۆ چاککردنەوەی گیروگرفتەکانی ئاو و کارەبا لە شارۆچکەی (دەربەندیخان) لەسەر داواکاری پارێزگای سلێمانی تەرخان کرا.

Back to top button