دواین زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و جێگره‌كه‌ی بۆ لای سه‌لاحه‌دین به‌هادین

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 20ی 11ی 2017 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین كۆبوونه‌وه‌”.

دوا كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی و جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كرد، و له‌و باره‌یه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه‌”له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو، باسمان له‌ دۆخى ئێستا و پێشهاته‌كان كرد، بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ جه‌ختمان له‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى كرده‌وه‬”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌” حکومەت دەیەوێ بۆچوونی هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر دانانی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکان وەربگرێت. هاوکات باس لە دۆخی سیاسی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆدەنگی لایەنە کوردییەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشانە بکرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌”  بڕیارە هەر لەم هەفتەیە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەنەکانی دیکەش بکات.


Back to top button