كه‌مال كه‌ركووكی: هه‌ركه‌سێك ئازاری خه‌ڵكی كه‌ركووكی داوه ده‌چێته رێزی تاوانكاران لای ئێمه
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌مال كه‌ركووكی رایدهگهێنێت، كه‌ركووك فێری ئازادی بووه و دۆخی داگیركراوی شاره‌كه‌ی قبوڵناكات و ده‌شلێـ”خۆبەخشەکان مەگەر داگیرکەران ئازاریان بدەن و هەرکەسێکیش لەگەڵ داگیرکەران ئازاریان بدەن، دەچنە ڕیزی تاوانکارانەوە لای ئێمه، رێگا ناده‌ین له‌سه‌ریان تێپه‌رێت”.
د. كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه”کەرکووک ئیدی فێری ئازادی بووە و ئەو دۆخەی ئێستا قبووڵ ناکات، تاسەر حوکمی ئاگر و ئاسن لەو شارەدا سەرناگرێت هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ”کەرکووکی داگیر کراوە، بەڵام ئەو شارە فێری ئازادی بووە، دەست لە مافی خۆی هەڵناگرێت، تا کەرکووک ئاسایی نەبێتەوە، بەدڵنیاییەوە خەڵکی کەرکووک ئەو دۆخەی ئێستا قبووڵ ناکات، دڵنیام لەوەی دۆخەکە ئاسی نەبێتەوە قبووڵکراو نییە.”
لەبارەی هێزە خۆبەخشەکانەوە، کەرکووکی دەڵێت: ”خۆبەخشەکان سەر بە هیچ لایەنێک نین هەموو خۆبەخشن، هیچ لایەنێکی سیاسی نین، خۆیان هەست بە بەرپرسیاریی شارەکە دەکەن، بەڵام ئەوەی بە زەبری چەک و ئاگر و ئاسن خۆیان بسەپێنن، کۆتایی پێ دێت و ناهێڵین بەو شیوە بێت.”