شاسوار ئامادەنیە پارەبدا, بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی كارەبای چاڤی لاندی بڕی
شاسوار ئامادەنیە پارەبدا, بەڕێوەبەرایەتی كارەبای دوای ئەوەی چەندین جار خاوەنی چاڤی لاند ئاگاداركراوەتەوە كە قەرزی كارەبا بدات, كە زیاتر لە 445 ملیۆن دینارە, ئەگەرچی بەرَیوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی دەلێت:” چەندین جار بۆیان كراوە بەقیست، بەڵام ئامادە نەبوون پارەكە بدەنەوە، بۆیە بەبڕیاری بەڕێوبەری گشتیی كارەبایی سلێمانی، كارەبای پرۆژەكە بڕاوە.
سیروان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: “بەبڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی كارەبایی سلێمانی، كارەبای چاڤی لاند بڕاوە، چونكە پارەیەكی زۆر قەرزارن، كە زیاتر لە 445 ملیۆن دینار دەبێت و چەندین جار بۆیان كراوە بە قیست، بەڵام هەر پارەكەیان نەداوەتەوە”.
لەبارەی جیاوازی لە نرخی كارەبای شوێنێكی گەشتیاریی بۆ شوێنێكی دیكەی بازرگانی، ئەو بەرپرسەی، گوتی: “ھیچ جیاوازییەك لە نرخی كارەبا لەگەڵ شوێنەكانی دیكە نەكراوە و هەمووی یەك نرخی كارەبای بۆ دیاری كراوە”.
جەختی لەوەشكردەوە، تاوەكو ئەو كاتەی پارەی كارەباكە نەدەنەوە، كارەبای پرۆژەی چاڤی لاند بە پچڕاوی دەمێنێتەوە.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی كارەبایی سلێمانی باسی لەوەشكرد، كە هیچ كۆمپانیا و خاوەنی یەكە نیشتەجێبووەكان، مافی ئەوەیان نییە كارەبای هاووڵاتیان ببڕن بەبێ ئەوەی قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگادار بكەنەوە، گوتیشی: “شەوی ڕابردوو لە یەكە نیشتەجێبوەكانی كورد سیتی 1، لەلایەن كۆمپانیای نالیاوە بەشێوەیەكی نایاسایی كارەبای چەند ماڵێك بڕدراوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەی ئەهلی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاگادار بكەنەوە”.