فەلاح مستەفا: هۆشداری دەدات
سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆڕبەندێكدا كە لە وڵاتی كەنەدا بەڕێوەچوو، ڕای گەیاند، عێراق لەسەر دەرگای جەنگێكی نوێیە و پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ڕێگە لە میلیشیاكانی سەر بەئێران بگرن.
فەلاح مستەفا، سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆڕبەندی (هالیفاكسی نێودەوڵەتی) كە لە كەنەدا بەڕێوە چوو، هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگێكی نوێی لە ناوچەكە، دا.
ئەو بەرپرسەی حكوومەتی هەرێم، لە گوتەیەكدا لە كۆڕبەندەكە، پرسیاری ئەوەی كرد، كە: “ئایا عێراق دەبێتە وڵاتێكی ئیسلامی توندڕەو، یان فیدڕاڵی دیموكراسی و هەمووان دەتوانن تێیدا بژین؟”.
فەلاح مستەفا، داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد، بە جدی بێنە سەر هێڵ بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی ڕاشكاوانە و ڕێگەگرتن لە میلیشیاكانی سەر بە ئێران دەست وەربدەنە كاروباری پێكهاتەكانی تری عێراق.