بزانە چەند وەڤدی ئێرانی لەماوەی ئەم سێ رۆژە هاتوونەتە سلێمانی
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لەو سێ رۆژە ئێران سێ وەڤدی رەوانەی سلێمانی كردووە كە هەرسێ وەڤدی ئێرانی پێكهاتوون لە نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و سوپای پاسدارن. سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو نزیك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، تایبەت بەخواوڕكی راگەیاند، سێ وەڤد لە ئێران لەماوەی ئەو سێ رۆژە سەردانی سلێمانیان كردووەو پێكهاتەی ئەو وەڤدە پێكهاتوون لە سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی.
سەرچاوەكە دەشڵێت ئەو سێ وەڤدە لەگەڵ هەردوو باڵی یەكێتی” باڵی ناوەندی بریار و باڵی زۆرینە” لەناو یەكێتی دانووستانیان كردووە، بەڵام هیچ یەك لەو وەڤدانەی ئێران نەیانتوانیوە، كێشەكانی نێوان ئەو دوو باڵە چارەسەر بكەن.
سەرچاوەكە دەشڵێت ئەو وەڤدانە بە نهێنی هاتوون بەنهێنیش دانووستادنەكان لەگەڵ باڵە نارازایەكانی ناو یەكێتی دەكەن، پێشنیاری جۆڕاو جۆڕیان بۆ یەكێتی كردووە، بەڵام باڵی ناوەندی بریار ئامادە نیە بەبێ مەرج لەگەڵ هێرۆ كۆببێتەوە، مەرجیان هەیە و باڵی دەسترۆیشتووش مەرج قبوڵ ناكات.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر دەلێت هۆكاری ئامادەبوونی نوێنەری سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات، پەیوەندی هەیە بە نزیكی بەرپرسانی یەكێتی لەو دوو ناوەندهی ئێران. هەندێك بەرپرسی یەكێتی نزیكن لە سوپای پاسداران، هەندێكیشان نزیكن لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی.