هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
لە روونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان لە مەترسییەك ئاگاداردەكاتەوە لە كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل، داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئاگارداری ئەو جۆرە فێڵە بن كە هەندێك كەس ئەنجامی دەدەن.
ئەمڕۆ 20ی تشرینی دووەمی2017، هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستادا كۆمەڵێك كەس هەن لە كاتی كڕین و فڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانیان، دەستكاری ژمارە مۆبایلی پشتی ساڵانەی ئۆتۆمبێڵ دەكەن و ژمارە مۆبایلێكی دیكە دەخەن سەر ساڵانەكە، لە كاتێكدا ئەو كەسە خاوەنە رەسەنەكەی ئۆتۆمبێلەكە نییە.
لە روونكردنەوەكدا هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لە كاتی پەیوەندیكردن بەو ژمارەیەوە كەسێك، وەڵام دەداتەوە كە لە بنەڕەتدا خاوەنی راستەقینەی ئۆتۆمبێلەكە نییە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین ئاگاداری ئەم جۆرە مامەڵانە بن لە كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلدا.