كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە نیوان لیستی برایەتی و فراكسیۆنی عەرەب و توركمانەكاندا
ئەمڕۆ دوو شەممە 20-11-2017 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فراكسیۆنەكانی عەرەب و توركمانەكان رایانگەیاند: “ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە دەرەوەی بینای ئەنجومەنەكە رەتدەكەینەوە”.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت، بانگەوازی ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكە كرد بۆ ئەوەی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 21-11-2017 ئامادەی كۆبوونەوەی ئەنجومەن بن بێ ئەوەی شوێنی كۆبونەوەكە دیاری بكات.
دوای ئەوەی بڕیاردرا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجام بدرێت، سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەینێت: پێناچێت كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا “محەمەد كەمال” سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند” پێناچێت كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت.
سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك وتیشی: زۆرینەی ئەندامانی لیستی برایەتی ئەو واقیعەی ئێستای كەركوكیان پێ قبوڵ ناكرێت، هەر كۆبونەوەیەكیش لەئێستادا لەكەركوك ئەنجام بدرێت نایاساییە، چونكە سەرۆكی ئەنجومەن لەوێ نییه.
لەبارەی مەرجیان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لە كەركوك، محەمەد كەمال دەڵێت: مەرجی سەرەكی ئەوەیە هێزەكان لەكەركوك بكشێنەوەو دۆسیەی ئەمنی رادەستی پۆلیس بكرێت، ئینجا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكرێ.