هوشیار زێباری : پێویستە عێراق خۆی گەورەی خۆی بێت
هۆشیار زێباری رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی عیراق دەگرێت و دەڵێت، دەبێت عیراق سیاسەتێكی عەرەبیی سەربەخۆی هەبێت.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك لە هەژماری تایبەتی خۆی رەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی عیراق دەگرێت و باسی ئامادەنەبونی وەزیری دەرەوەی عیراق دەكات لە كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی كە رۆژی یەكشەممە 19-11 بەڕێوەچو و راگەیەنراوێكی لە بارەی دەستوردان و هەژمونی ئێران بڵاوكردەوە.
زێباری لە هەژمارەكەی خۆی رایگەیاندوە، دەبوو وەزیری دەرەوەی عیراق ئامادە بێت، بەڵام ئەو ئامادەنەبونە نیشانەی ئەوەیە كە سەربەخۆیی و سەروەریی عیراق نا تەواوە، پێویستە عیراق سیاسەتێكی دەرەكی سەربەخۆی هەبێت دەربارەی دراوسێ و قوڵایی عەرەبی، پێویستە خۆی گەورەی خۆی بێت.