ئەمریكا مووچەی پێشمەرگەی نارد

خواكوڕك
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، ئەمریكا بەشی یەكەمی هاوكارییە دارایەكانی پێشمەرگەی ناردووە و پارەكەش گەیشتووتە بانكی نێودەوڵەتی كوردستان و دەلێت بریارە لەماوەیەكی نزیك دا پارەكە بەسەر هێزەكانی پێشمەرگە دابەش بكرێت.
 
فەریق جەماڵ محمەد سوپا ساڵاری هێزەكانی پێشمەرگە، لە لێدوانێكی دا بۆ رووداو رایگەیاندووە كە بەشی یەكەكی هاوكاری دارایەكانی ئەمریكا گەیشتۆتە بانكی نێودەوڵەتی كوردستان و دەلێت بریار بەسەر هێزەكانی پێشمەرگە دابەش بكرێت و دەلێت ئەم پارەیە لەچوارچێوەی هاوكارییەكانی ئەمریكایە بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆرستان داعش، دەشلێت، 14لیوا و 4 بنەكەی مەشق و راهێنان و 5 فەوجی سەربەوەزارەتی پێشمەرگە بەسەریان دابەش دەكرێت.
 
 
رۆژی 12-7-2016 لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان ئێلیزا سلۆتکین، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و کەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت واژۆ کرا، بەگوێرەی یادداشتنامەکە ئەمریکا بڕی 415 ملیۆن دۆلار وەکو مووچەی بەشێک لە وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکات و بڕەکەش بەشێوەیەکی مانگانە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
 
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر لە رۆژی 29-6-2016 ھەر یەک لە ھۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق و سیتوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا یادداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، کە تێیدا واشنتن بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار دەداتە بەغدا لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە.
 
بەپێی ئەو رێککەوتنە حکومەتی عێراق بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان تەرخان دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.
Back to top button