كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

دوای ئەوەی بڕیار درا بوو سبەی سێشەمە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەبچێت, لە كاتێكدا شوێنی كۆبوونەوەكە دیاری نەكرابوو, بە هۆی رێكنەكەوتن لە سەر شوێنی كۆبوونەوەكە كۆبوونەوەكە هەڵوەشایەوە.

رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر شوێنی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گوتیشی: بارودۆخی كەركووك زۆر لە شوێنی كۆبوونەوەكە گرنگترە و بۆ یەكلاییكردنەوەی شوێنی كۆبوونەوەكەش چاوەڕێی لایەنەكان دەكەین, وە نابێت كەركووك ببێتە قوربانی لیستەكان.

 

Back to top button