جگه‌ر یارمه‌تی كه‌م خوینی و ئه‌نیمیا ده‌دات.
جگه‌ر یه‌كێكه له خواردنه گرنگ و خۆشه‌كان لای زۆرێك له خه‌ڵكی ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بوونی ڕێژه‌یه‌كی باش له پێكهاته‌ی ئاسن تیایدا و هه‌روه‌ها خوێ ی سرووشتی و چه‌وری و ڤیتامینی زۆر.
جگه‌ر یارمه‌تی چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی و ئه‌نیمیا ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری له مادده‌ی ئاسن تێدایه ، وه یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ پته‌و كردنی پێكهاته‌ی ماسوڵكه‌كانی جه‌سته وبه‌هێزكردنی ددان و ئێسكه‌كان، به‌ڵام ئایا شوشتنه‌وه‌ی جگه‌ر پێویست و گرنگه ؟ زۆرێك له خه‌ڵكی پێیان وایه جگه‌ر پێش ئه‌وه‌ی لێبنرێت ده‌بێ بشورێته‌وه ، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویست ناكات جگه‌ر بشورێت چونكه به‌م كاره سوودی پیكهاته‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و نایهێڵێ.