چوار خواردنی به‌سوود بۆ مێشك
لێكۆڵینه‌وه نوێكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئافره‌تان به شێوه‌یه‌كی دیار كاریگه‌ری خواردنیان له‌سه‌ر ده‌بێت ، له هه‌مان كاتدا جۆری ئه‌م خواردنانه‌ش زۆر جار ده‌بێته هۆی كێشه دروست كردن بۆ مێشك و توانای بیركردنه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پسپۆڕان و لێكۆله‌ره‌وان بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا باس له جۆری ئه‌و خواردنانه ده‌كه‌ن كه بۆ ته‌ندروستی مێشك به سوودن له پاڵ ئه‌نجام دانی وه‌رزش :
1-باوی : ڤیتامین ئی و ترشی ئۆمێگا 3ی چه‌وری تێدایه كه پارێزگاری له ته‌ندروستی مێشك ده‌كات .
2-تۆی كودی : پێكهاته‌ی مه‌گنیسیۆم و ئاسن و دژه ئۆكسانی تێدایه كه یارمه‌تی هێور كردنه‌وه‌ی مێشك ده‌ده‌ن ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌كو ژانه سه‌رو سه‌رع و خه‌مۆكیش له كه‌سه‌كه دوور ده‌خاته‌وه .
3- ئه‌ڤۆگادۆ : سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامین كه‌یه ، یارمه‌تی ڕێگری كردن له جه‌ڵته‌ی خوێنی مێشك ده‌دات ، هه‌روه‌ها كه‌سه‌كه‌ش دوور ده‌خاته‌وه له جه‌ڵته‌ی مێشك به گشتی .
4-قاوه‌ی ڕه‌ش : تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكسانی تێدایه یارمه‌تی چاڵاك كردنی چونی خوێن ده‌دات بۆ دڵ و مێشك كه ده‌بنه هۆی ته‌ندروست ڕاگرتنی مێشك به گشتی .