یانه‌ی ریال مه‌درید خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆندێكی گه‌وره له ئینگلته‌راوه واژۆ بكات
پێرێزی سه‌رۆكى یانه‌ی ریال مه‌درید ئیسپانى پلان داده‌رێژێت بۆئه‌وه‌ى گرێبه‌ستێكى گه‌وره له مێركاتۆى داهاتوو ئیمزا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی زیاتر پێ تۆكمه بكات.
پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى له رۆژنامه‌نوس مانۆ كارینۆى گواستۆته‌وه ریال مه‌درید برى (70)ملیۆن یۆرۆ بۆگواستنه‌وه‌ى گۆلچى ئیسپانى و یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد (داڤید دى خیا) ته‌رخان كردوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك یكلا نه‌بوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان ئاماده نین به‌و شێوه‌یه ده‌ستبه‌رداری گۆلچیهكهیان بن كه یانه‌ی قه‌ڵای سپی ده‌یه‌وێت.
له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆلچیهكى به‌هێز ئیمزا بكات ،ئه‌گه‌رچى كیلۆر نافاسى كۆستهریكى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه دى خیا پاڵێوراوێكى به‌هێزه بۆپهیوهندى كردنى به‌یانه‌ى ریال مه‌درید ، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له گۆلچى به‌لجیكى و یانه‌ى چێلسى (تیبۆ كۆرتوا و جیان لویجى دۆنارۆما) گۆلچى ئیتاڵى و یانه‌ى میلان ، ئیسپانى (كیبا) گۆلچى ئه‌تله‌تیك بلباو پاڵێوراون بۆپهویهندى كردنیان به‌یانه‌ى مێره‌نگى.