هۆكاری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرا بوو
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجامبدرێت ههڵوهشیاوه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی برایه‌تی ئاماده نین له كه‌ركوك كۆوبنهوهكه بكه‌ن له كاتێكدا شاره‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه و داگیركراوه.
له‌و باره‌وه (رێبوار تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند” به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر شوێنی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” بارودۆخی كه‌ركووك زۆر له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه گرنگتره و بۆ یەكلاييكردنەوەی شوێنی كۆبوونەوەكەش چاوەڕێی لایەنەكان ده‌كه‌ین، به‌داخه‌وه ئه‌مه له كاتێكدایه كه خه‌ڵكی شاره‌كه له دۆخێكی زۆر خراپه و بارودۆخیان له‌و په‌ڕی خراپیه و پێویسته به زووترین كات كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ین له به‌رخاتری كه‌ركوك.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی شاره‌كه و راده‌ستكردنی ته‌واووی شار به قه‌زا و ناحیه‌كانی به میللیشیاكانی حه‌شد له لایه‌ن باڵێكی نێو یه‌كێتیه‌وه، تا ئێستا ئه‌و شاره ئارامی تیا نیه و به سه‌دان هه‌زار كه‌س كه پێكهاتوون له كورد و به‌شیك له توركمان و عه‌ره‌ب شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و ئاواره بوون، بۆیه به‌شیكی زۆر له ئه‌نجامانی ئه‌نجوومه‌ن ئاماده نین تا حه‌شد و میللیشیاكان له‌وێ بێت ئه‌وان بگه‌ڕینه‌وه نێو كه‌ركوك و به‌و شیوه‌یه كۆبونه‌وه بكه‌ن.