كه‌ماڵ كه‌ركوكی: تاسەر حوکمی ئاگر و ئاسن لە كه‌ركوك سەرناگرێت.

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ باره‌ی دۆخی كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ کەرکووک ئیدی فێری ئازادی بووە و ئەو دۆخەی ئێستا قبووڵ ناکات، تاسەر حوکمی ئاگر و ئاسن لەو شارەدا سەرناگرێت.

(کەمال کەرووکی) بەرپرسی میحوەرەی ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ باره‌ی دۆخی كه‌ركوك  و به‌ره‌كانی جه‌نگ رایگه‌یاندوه‌” کەرکووکی داگیر کراوە، بەڵام ئەو شارە فێری ئازادی بووە، دەست لە مافی خۆی هەڵناگرێت، تا کەرکووک ئاسایی نەبێتەوە، بەدڵنیاییەوە خەڵکی کەرکووک ئەو دۆخەی ئێستا قبووڵ ناکات، دڵنیام لەوەی دۆخەکە ئاسی نەبێتەوە قبووڵکراو نییە.”

بەرپرسی میحوەرەی ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، لەبارەی ئه‌و هێزانه‌ی به‌ خۆبه‌خشی له‌ نێو كه‌ركوكن و چالاكی ده‌كه‌ن گوتی’ ‘خۆبەخشەکان سەر بە هیچ لایەنێک نین هەموو خۆبەخشن، هیچ لایەنێکی سیاسی نین، خۆیان هەست بە بەرپرسیاریی شارەکە دەکەن، بەڵام ئەوەی بە زەبری چەک و ئاگر و ئاسن خۆیان بسەپێنن، کۆتایی پێ دێت و ناهێڵین بەو شێوە بێت.”

له‌ كۆتایدا كه‌ركوكی ئه‌وه‌شی گوت” كه‌ ئه‌وانه‌ی ئازاری خۆبه‌خشه‌كان ده‌ده‌ن و رۆژێك دێت باجی ئه‌و كارانه‌یان بده‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌كری قبوڵكراونیه‌ به‌ هیچ جۆرێك.

Back to top button