ئێران هەرەشە لەباڵی ناوەندی بریاری یەكێتی دەكات

خواكوڕك
ماوەی سێ رۆژە بە سێ وەڤدی جیا ئێران لەهەوڵی ئەوە دایە كە ناكۆكیەكانی ناو باڵەكانی یەكێتی چارەسەر بكات، بەڵام پێشتر لە زاری بەرپرسێكی نزیك لە باڵی ناوەندی بریار ئەوە راگەیاندرابوو، كە ئێران لەو كێشەیەی ناو یەكێتی تەرەفە و لایانگرە، بۆیە هیچ كاریگەریەكی نابێت وەڤدەكانی یەكێتی، لەبەرامبەریشدا ئەمرۆ وەڤدی سێهەمی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسداران بەدەستی بەتاڵە گەرانەوە بۆ ئێران.

بەگوێرەی زانیاریەكان ناوەندی بریار ئامادە نەبووە بەهیچ مەرجێك و راسپاردەیەكی ئێران رازی بێت، وەك دەلێن “ئێرانییەكان بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە”. هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لەدواین كاتەكانی دانووستاندنی وەڤدی ئێران لەگەڵ ناوەندی بریار دا ئێران هەرەشەی لە ناوەندی بریار كردووە بەوەی رێگا نادات، یەكێتی دابەش بكرێت.

پێشتر زانیاری لەسەر ئەوە بڵاو كرابویەوە، ئێران داوای لە ناوەندی بریاری یەكێتی كردبوو كە دوو رۆژ بەیاننامەكە دوابخەن، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون بچنە ژێر هیچ فشارێكی ئێران.

Back to top button