ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی:ڕیفراندۆم هەڵناوەشێتەوە

 
عارف ڕوشدی ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی لە میانەی دیدارێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئەنجامی ڕیفراندۆم بە هیچ کەسێک هەڵناوەشێتەوە چونکە گەل خۆی بڕیاری داوە و گەلیش سەرچاوەی دەسەڵاتە.
 
ڕوشدی دەڵێت ڕۆژی ۲٥ ی نۆ ڕۆژێکی مێژوییە،ئەو ڕۆژە تۆمارێکی مێژوویی و یاساییە،گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ئاشتیانە ئەو داوایایەی خۆی چەسپاند و هەڵوەشانەوەی کارێکی مەحاڵە.
 
ڕاوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسیه پارتی دەڵێت ڕیفراندۆم نەتیجەی ئەنفال و کیمیاباران و ئیهمالکردن و دان نەنان بوو بە مافەکانی گەلی کوردستان،بۆیە مافی گەل بوو ئەو بڕیارە بدات وەک هەموو گەلانی تر خاوەن کیانی خۆی بێت.
Back to top button