سەرۆکی سوپای لوبنان: ئامادەی هەر ئەگەرێکین

 
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە هەندێک میدیای عەرەبیەوە،سەرۆکی سوپای لوبنان عیماد جوزاف عەون داوا دەکات سوپای وڵاتەکەی لە تەواوی ئامادەباشیدا بن لەسەر سنورەکانی نێوان وڵاتەکەیی و ئیسرائیل.
 
عیماد داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد کە بە هاوکاری هێزی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسایشی لوبنان بپارێزن.
 
بە پێی ڕێکەوتنێک لە دوای جەنگی نێوان حزبوڵڵاو ئیسرائیل لە ساڵی ۲۰۰٦ پاراستنی سنورەکانی نێوان لوبنان ئیسرائیل لە ئەستۆی سوپای لوبنانە.
Back to top button