ئیتلاعاتی ئێران بزانه‌ چۆن له‌رێگای ژنه‌وه‌ سیخوری له‌كوردستان كردووه‌

بەشی ھەواڵگری دەرەوە (اطلاعات خارجی ) كەبەشێكی تایبەتە بە سیخوڕیكردن و چاودێری لە سەر كەسایەتیە دیارەكانی ئەو ناوچانەی بە نەیاری كۆماری ئیسلامی ھەژمار دەكرێن، ئەم بەشە سەر بە سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ئافرتانەوە تیمیكی تایبەتی ئەكتیڤ كردووە لەو وڵات و ناوچانەی لە لیستی نەیارەكانی سوپای پاسداران ھەژماركراون ،ئامانج لەم چالاكیانە دروستكردنی تۆڕێك لە پەیوەندی نھێنی و سێكسی بۆ نزیكبوونەوە لەو كەس و دامودەزگایانەی ڕۆلیان لە ئێدارەی دەوڵەت و دروستكردنی بڕیار ھەیە كە مەبەستی دەستكەوتنی زانیاری و گەیشتن بە نھێنیەكانە ، ئەم تۆڕانەش ساڵانێكی زۆرە لە وڵاتانی كەنداو و لوبنان چالاكانە دەجووڵین بۆ دەست نیشانكردن و گەیشتن بەو كەس و بەرپرسانەی كە پێگەی سەربازی و ئابووری و جەماوەری و ئەمنیان ھەیە .
 
مێژووی دروستكردنی توڕەكانی ئەم تیمە ھەواگرییە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەست پێی دەكات كاتێك فشارەكانی سەر ئەو وڵاتە روو لەزیادبوون دەكات ، تۆڕەكانی ئەم تیمە پێك دیین لەو ئافرەتانەی كە خاوەنی تایبەتمەندییەكی ناوازەن وەكو جوانی و بەھرەمەندی و توانایی ھونەری و نواندن و دەنگخۆشی، لە لایەن ئیتلاعاتەوە ئازادییەكی رەھایان بۆ فەراھەم دەكرێت و ئاسانكارییان بۆ دەكرێت بە شێوەیەك كە دابمەزریێن لە یانەكانی شەوان و شوینەكانی تایبەت بە قومار و ئەو كافتریا و ریستۆرانتانەی جێگەی بەرپرس و دەوڵەمەند و كەسە دیارەكانن ، ئەو تۆڕانەی كاری لەشفرۆشی و بازرگانی مادەی ھۆشبەر دەكەن ، ھاوكات ئاسانكاریان بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی تۆڕەكانی كومەڵایەتی بەو كەسایەتیانە بگەن كە پێگەیەیەكی سیاسی و جەماوەری گرنگیان ھەیە .
 
لە ماوی دە ساڵی رابردوو جگە لە شارەكانی دوبەی و مەراكیش لە وڵاتی مەغریب لە شانشینی سعودیە و كویەت چەندەھا كەسیان لێ دەسگیركراون و بەشێكیان دانیان بە تاوان و پلانەكانیشان ناوە ، شارەزایەكی ئەو توڕە سیخوریانە ئاماژە دەكات بەوەی كە ھەرێمی كوڕدستانیش بەدەر نیە لەچالاكیەكانی ئەو تۆڕە لەشفرۆشانە و گەیشتن بە كۆمەلیك بەرپرس و كەسایەتی گرنگ لە ھەرێمی كوردستان ھاوكات رۆژنامەنووسی دەنگی كوردی رادیۆی ئەمریكا عەلی جەوانمەردی ئاماژەی داوە كە ئەو چالاكیانە دەمێكە لە ھەرێمی كوردستانیش بوونی ھەیە .
Back to top button