له‌ كه‌ركووك 230 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌، یه‌كێتیش هه‌رخه‌می پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكیه‌تی

یه‌كێتی و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك كۆبونه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ 22 ئه‌ندام و بێ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌” ئه‌مه‌ له‌كاتێكدابووه‌، پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی ریژه‌ی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، پێشتر ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ دواخراوه‌، به‌ڵام دواجار به‌ ئاماده‌بوونی 22 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن كه‌ 7 ئه‌ندامیان یه‌كێتین و 9ـیان توركمانن و 6ـیان عه‌ره‌بن، له‌ كه‌ركووك كۆبوونه‌ته‌وه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، نوێنه‌رانی یه‌كێتی و له‌ لیستی برایه‌تی كه‌ركووك و كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر سێ خاڵ رێكه‌وتوونه‌، كه‌ بریت له‌و خاڵانه‌”۱- کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركووك لە تەلاری ئەنجومەنی پارێزگادا بکرێت. ۲-  بە زوترین کات پارێزگار و سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی پارێزگا دیاری بکرێت. ۳- بە هەموو شێوەیەک دژایەتی خۆیان بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنەکە راگەیاندووه‌”.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌، به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئه‌منی و بارودۆخی شاره‌كه‌، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركووك.

شایانی باسه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر باڵێكی یه‌كێتی خیانه‌تی كردوو و كه‌ركووكی راده‌ستی میلیشیا كانی ( حشدی شه‌عبی و سوپای قودسی ئێران و حزبڵا لوبنانی كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایان قاسم سولێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا كرد”.

 

Back to top button