نێچیرڤان بارزانی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا نێچیرڤان بارزانی نیازی لایانه سیاسیه‌كان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، كه دوو نیاز هه‌یه له‌ناو لایانه سیاسیه‌كان، هه‌ندێك لایانی سیاسی ده‌یانه‌وێت حكومه‌تیێكی كاربه‌رێكه‌ر هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێكی هێزی تر هه‌نه پێیان وایه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت”.
هه‌ر له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، سێ مه‌بده‌ئی ئه‌ساسی له‌نێوان لایانه سیاسیه‌كان هه‌یه، یه‌كه‌م، دژی دوو ئیدارین،دووه‌م: حكومه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، سێهه‌میش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هاومه‌بده‌ئین، كه ده‌بێت كه‌س سه‌ربه‌خۆیانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كات”.
ئه‌م قسانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌كاتێكدایه، هه‌ندێك هێزی سیاسی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا ده‌كه‌ن و حكومه‌تی كات دامه‌زرێنن، كه پێكهاتوون له( گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) به‌ڵام لایانه‌كانی تر وه‌ك ( پارتی و یه‌كگرتوو) له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و وه هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌زووترین كات بكرێت، پێشتر یه‌كێتیش هه‌ڵوێستی وابووه كه هه‌ڵبژاردن تا دوو ساڵی تر دوابخرێت به‌ڵام پارتی رازی نه‌بووه”.