به‌رپرسێكی ئیداری یه‌كێتی له داقووق: ناتوانم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حشدی شه‌عبی دا بژیم
د. ئه‌میر خواكه‌ره‌م قایمقامی داقووق كه له‌پشكی یه‌كێتیه رایدهگهێنێت، به‌هۆی نهگهرانهوم بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركراون، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌ژێر هه‌ره‌شه ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای داقووقیان كۆكردۆته‌وه، بریاری له‌كار لادانی منیان داوه، به ته‌له‌فۆن پێیان گوتووم، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، من ئاماده نیم بچمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ملیشیاكانی حشدی شه‌عبی دا كار بكه‌م، بۆم قبوڵ ناكرێت”.
قایمقامی داقووق کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو پۆستە دایە رایدهگهێنێت: “ئەنجومەنی قەزای داقووق لەژێر ھەڕەشەی چەکداراندا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و تێیدا بڕیار دراوە و لە پۆستەکەم دوور خراومەتەوە و ھەواڵی لادانم لە پۆستەکەم لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پێم گوتراوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد: “لە ژیانمدا سووکایەتیم لە کەس قەبووڵ نەکردووە و بە لاوازی ناشگەڕێمەوە و چەکدارەکان بە ئارەزووی خۆیان بێن و دەستدرێژی بکەنە سەر خەڵک، لە بەرامبەریشدا نەتوانم وەڵامم ھەبێت، بەڕاستی ئەمەم پێ ناکرێت، ئەوەشی خستە ڕوو: ”ویستوومە خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی داقووق بکەم بە (کورد، عەرەب و تورکمانەوە) و سوننە و شیعە و ھەموو حزبەکان، من ناتوانم لەژێر دەسەڵاتی چەکداراندا کار بکەم، بەڵکوو دەمەوێت لژێر دەسەڵاتی دەستوو و یاسادا کار بکەم”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری گرووپە خیانەتکارەکەی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی داقووقی کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەگەڵ میلیشیاکان و هێزە داگیرکەرەکان لەسەر گەڕاندنەوەی قایمقامی داقووق ڕێککەوتووە.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.