دوای ئێران حەماسیش هاتە دەنگ

 
دوای کۆبونەوەی وڵاتانی عەرەبی وبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک کە تێیدا ئیدانەی دەست واردانی ئێرانی لە وڵاتانی عەرەبی کردوو ڕێکخراوی حزبوڵڵای وەک گروپێکی تیرۆریستی ناساند، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی هێرشی کردە سەر ڕاگەیەنراوی کۆبونەوەکەی کۆمکاری عەرەبی و دواتریش بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوەکە هاتە دەنگ.
 
لە ڕاگەیەنراوێکدا بزوتنەوەی حەماس کەوتۆتە بەرگری لە حزبوڵڵاو ڕایدەگەیەنێت بڕیاری وڵاتانی عەرەبی کە حزبوڵڵای بە گروپێکی تیرۆریستی ناودێر کردووە زیان بە ئومەی ئیسلامی دەگەیەنێت و لەبەرژەوەندی دوژمنانی نەتەوەی عەرەبە.
 
نزیکی و پەیوەندی نێوان حەماس و ئێران و حزبوڵڵا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەرە دەسێنێت و پێشتریش ئێرانیەکان ڕایانگەیاند کە لەگەڵ حەماس بۆ یەک ڕۆژیش پەیوەندیان نەپچڕاوە.
Back to top button