دواین زانیاری لەبارەی مەرجەكانی ناوەندی بڕیار ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
بەگوێرەی سەرچاوەكانی میدیای ناوەندی بڕیار مەرجەكانی خۆی بۆ باڵی هێرۆ ئاشكرا دەكات و خاڵی دانووستاندن لەگەڵ هێرۆ ئاشكرا دەكات، سەرچاوەیەكی ناوەندی بریاریش دەلێت باڵی زۆرینە نیە، خۆ ئەگەر لەسەر بنەمای زۆرینە بێت ئێمەش دەتوانن هەزار كەس بهێنین بیانكەینە بەرپرس لەناو یەكێتی و بلێین زۆرینەین.

هەربەگوێرەی زانیاریەكانی میدیایی هەواڵی ئەمرۆی كوردستان ناوەندی بریار مەرجی دانووستاندنی داناوە لەگەڵ باڵی هێرۆ نەك كۆبونەوە، سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە ئێران بەدەست بەتاڵی گەراوەتەوە.

سەرچاوەیەك كە بۆ رووداو ئاشكرای كردووە خاڵەكانی دانووستاندنی ناوەندی بریار لەگەڵ باڵی هێرۆ لە چەند خاڵكدا ئاشكرا دەكات، یەكەم- دەبێ گفتوگۆكان لەسەر ئەوەبێ یەك شوێن مەرجەعی بڕیاردان بێ.
دووەم- حزوری یەكێتی لە بەغدا و حكومەت و كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنەكان دووفاقیی تێدا نەبێ. دەبێ یەكێتی خۆی یەكلایی بكاتەوە لەگەڵ سەربەخۆییە یان دژە.
سێیەم- لە حكومەتدا بەشدارین، ئەگەر بەشدارین، ئەم بەشدارییە قبووڵ نییە كە لەحكومەت بیت و بەرگری لێ نەكەی.
چوارەم- نەوت پرسێكی گرنگە، چونكە پەیوەندی بە قووتی خەڵكەوە هەیە و ناكرێ داهاتەكەی كە بۆ یەكێتی دێت بۆ هەندێ كەس بڕوات.
پێنجەم- پەیوەندیی یەكێتی لەگەڵ ئێران و توركیا چۆنە؟
شەشەم- ناكرێ یەكێتی دوو شاندی هەبێ هەندێك بچنە لای پارتی موجامەلە بكەن و لەملا ئەوانەی لەگەڵ گۆڕان دادەنیشن دژایەتی لایەنی دیكە بكەن”.

هەر لەو باریەوە سەرچاوەی زانیاریەكان باس لەوەش دەكەن كە ئەگەر دانووستاند كرا لەگەڵ باڵی هێرۆخان، دوو رێگای سەرەكی لەبەردەم ئێمەیە، یەكەم سەری نەگرت، هەنگاوی دووەم دەنێین، ئەو دوو هەنگاوەش لەلایان شێخ جەعفەرەوە ئاشكرا دەكرێت و دەلێت ئەگەر سەری نەگرت لەگەڵ باڵی هێرۆخان رێك بكەوین ئەوە ناوەندی بریار لەناو یەكێتی راگەیاندراوە و كاری خۆی دەكات.

سەرچاوەكانی باڵی ناوەندی بریار باس لەوەش دەكەن “یەكەم دەرگای گفتوگۆكردنی ناوەندی بڕیار لەگەڵ هێرۆخان دەبێ و ناكرێ باڵی هێرۆخان بڵێ ئێمە زۆرینەین، ئەوە ناخوات، یەك دنیا خەڵكی كردووە بە بەرپرس، بۆ ئەوەی بڵێ زۆرینەین، شتی وا ناخوات”.

Back to top button