عێراق لە هەر چركەیەكدا 250 دۆلار زیانی بەردەكەوێت

عێراق بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی سۆمەرییە نیوز، لەهەر چركەیەكدا عێراق بڕی 250 دۆلار زیانی بەردەكەوێت بەهۆی گەندەڵی دەروازە سنوورییەكان.

زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، لە ساڵی (2003) ەوە عێراق هەموو ساڵێك بڕی (8) ملیار دۆلار زیانی لەگەندەڵی دەروازە سنوورییەكان بەركەوتووە.

بەشێوەیەكی گشتی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی (سعودییەو ئێران و كوەیت و سوریاو توركیاو ئەردەن)، (33) دەروازەی سنووری هەیە.

هەروەها لەساڵی (2014 – 2003) ەوە عێراق یاسای گومرگەكانی جێبەجێنەكردووە، بۆیە تاكو ساڵی (2016) بەشێوەیەكی گشتی (518) ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.

سەپاندنی باج بەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان لەنێوان (%200 – 20) ە، تەنها ساڵی رابردووش لەوڵاتانی دراوسێوە بایی (40) ملیار دۆلار كەل و پەل هاوردەی ناوخۆی عێراق كراوە.

Back to top button