حەشدی شەعبی: هێرشی سەر ئیسرائیل دەكەین و فەلەستین رزگار دەكەین
دوای ئەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا چەند گرووپێكی حەشدی شەعبی خستە لیستی تیرۆر لە نێویشیدا گرووپی توند ئاژۆی نوجەیە, ئەمڕۆ لە یەكەمین بەیاننامەی خۆی دەركرد لە بەیاننامەیەكەیدا، بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق، هێرشی توندی كردە سەر كۆمكاری عەرەبی لەبارەی دوا بڕیارەكەی، كە تێیدا حزبوڵڵای لوبنانی بە رێكخراوێكی تیرۆریستی ناوبردبوو.
ئەو گروپەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەكەیدا هەڵوێستی كۆمكاری عەرەبی لەبارەی حزبوڵڵای لوبنانیەوە بە ئامرازێكی نوێی وەك زمانحاڵی داگیركاری ناوبرد و گوتی، ئامانج لەو جۆرە لێدوانانە بۆ لێدانی یەكڕیزی جیهانی عەرەبی و ئیسلامیە.
لە بەیاننامەكەدا كە رووی نووسینە هەرەشەئامێزەكانی لە كۆمكاری عەرەبی و ئیسرائیل كردووە، بزووتنەوەی نوجەبا جەختی كردۆتەوە “كاتێك هێزی خۆمان نیشانی هەموو لایەك دەدەین، كە فەلەستین رزگار دەكەین و بەڵێنی لەناوبردنی ئیسرائیلیش دەدەین”.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەر لە چەند رۆژێك بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی لەلایەن كۆنگرێسی ئەمەریكاوە لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستیەكان پۆڵێن كراوە و تەنیا ماوەی 90 رۆژ بۆ قەدەغەكردنی ئەو گروپەی حەشدی شەعبی دیاریكراوە.