وه‌زیری پێشمه‌رگه: چه‌ند ماڵپه‌رێك به‌درۆده‌خاته‌وه، بزانه چیان به‌ناوی ئه‌و بڵاو كردۆته‌وه
رۆژی 21ی 11ی 2017 له چه‌ند ماڵپه‌رێك هه‌واڵێك بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوایه كه‌ریم شنگالی له‌باره‌ی ورده‌كاریه‌كانی گفتوگۆی نێوان شاندی سه‌ربازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق لێدوانی داوه و راگه‌یاندراوی بڵاو كرۆته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه نووسینگه‌ی كه‌ریم شنگالی هه‌واڵه‌كه به‌درۆ ده‌خاته‌وه”.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوه‌خۆ و پێشمه‌رگه به‌وه‌كاڵه‌ت، له‌باره‌ی چه‌ند ماڵپه‌رێك كه هه‌واڵێكیان به‌ناوی وه‌زیر بڵاو كردۆته‌وه، رایگه‌یاندووه”سەرلەبەری ئەو هەواڵەی رەت كردەوە و رای گەیاند: بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین، كە ئەو هەواڵە سەرلەبەری ناڕاست و بێ بنەمایە”.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كه‌ریم شنگالی جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه، وه‌زیر وەزیر هیچ لێدوانێكی بۆ ئەو ماڵپەڕە، لەبارەی هیچ پرس و بابەتێكەوە نەداوە و هەواڵەكە هەر هەمووی دوور له راستی و دروستكراوە، ئێمه وه‌ك نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جه‌نابی وه‌زیری به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و لێدوانه ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه”.