ویلایەتی: پلانێكی ئەمریكی -فەرەنسی -سعودی لە ئارادایە
راوێژكارێكی ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت، ئەمریكا لە ناوچەی رووباری فورات لە سوریا چەندین بنكەو بارەگای كردۆتەوە.
(عەلی ئەكبەر ویلایەتی) راوێژكاری باڵای (عەلی خامنێئی) ڕێبەری باڵای ئێران لەدیداری كەناڵێكی تەلەفزیۆنی وڵاتەكەی رایگەیاند، واشنتۆن لەناوچەی رووباری فورات لە سوریا (12) بنكەو بارەگای سەربازی كردۆتەوە، پێشی وابوو ئەوە پیلانێكی ئەمریكی – فەرەنسی – سعودییە لەناوچەكەو هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەكە.
ویلایەتی وتیشی، واشنتۆن لە شەڕی ئەلبوكەمال هاریكاری زۆری گروپە چەكدارەكانی داعش كرد، داواشی كردووە وڵاتانی ناوچەكە هۆشیاربن لە پیلانی ئەم سێ وڵاتە لەناوچەكەدا.
ئەو راوێژكارەی ڕێبەری باڵای ئێران پێشی وابوو، بە بوونی وڵاتەكەی ناوچەكە بەدووردەبێت لەو پیلانانەی كە ناوچەكە بۆی دادەڕێژرێت.