ئەمەریكا: گوشار دەخەینە سەر بەغدا بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان

دوای ئەوەی عێرق بە بڕیارێكی تاكلایەنە فڕۆكەخانەكانی كوردتانی داخست ھیزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گوشار دەخەینە سەر بەغدا بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان

ناوێرت ئاماژەی بەوەشدا لە ئاستی باڵا ھانی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا دەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە شەری دژ بە داعش و دواتریش رێكس تیڵەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەرێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كردووە.

 

ناوێرت دووپاتیشی كردەوە، گوشار دەخەنە سەر بەغدا، بۆ ئەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بكاتەوە.

Back to top button