نەوشێروان لەبارەی یەكێتی چی بە بەرپرسانی گۆڕان گوتووە
خواكوڕك
پاش ئەوەی بەیاننامەی ناوەندی بریار لەناو یەكێتی دا بڵاو كرایەوە، یەكێتیەكان پارچە كردنی حزبەكەیان بەدەستی گۆڕان و نەوشێروان مستەفا دەزانن، لەو باریەوە چەند ئەندام و بەرپرسی یەكێتی دەستی تۆمەتبار كردیان بۆ نەوشێروان مستەفا درێژ كرد لەدواین هەڵوێستیش دا ئاواز جهنكی ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لەسەر لیستی یهكێتی، له میانی چاوپێكهوتنێكی رۆژنامهوانی رایگهیادووه، نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دۆخی ئێستای سلێمانی بەرەو نائارامی برد، پاشان لەگەڵ چیای کوری بەرەو دەرەوەی وڵات بەرێکەوتن، لە کاتێکدا ئەم کێشانەی ئێستا هەموویان پەیوەندیان بە رێکەوتنی بزوتنەوەی گۆران و یەکێتی هەیە.
پێشتر باڵی ناوەندی بریار دڵگرانی خۆیان لەمەر تەرەفگیری نەوشێروان مستەفا راگەیاندبوو، بەوەی لەدواین هەوڵی دا جێگۆركێی بە ناوی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرۆكی پارێزگای سلێمانی پێشاندابوو، ئەوەش بە هۆكاری تەقینەوەی كێشەكان دەزانرێت كە نەوشێروان مستەفا لەگەڵ هێرۆ ئەو هەنگاوەیان نا.
سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو نزیك لە یەكێتی كە نەویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایدەگەێنێت، نەوشێروان پێش ئەوەی سەفەرەكەی بكات بۆ بەریتانیا، بە بەرپرسانی حزبەكەی گوتووە رێگا بەسەركەوتنی هیچ بەرەیەك دژی بەرەیەكی تر مەدەن و گەمە لەسەر ئەو دوو باڵە بكەن.