ئه‌مڕۆ…ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی دۆخی عێراق دانیشتنێك سازده‌كات

وا بڕیاره ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 22/ 11/ 2017 دانیشتنێكى تایبه‌ت به بارودۆخى عێراق، ببه‌ستێت و تێیدا باس له ره‌ووشی نێوخۆیی عێراق و كێشه و گیروگرفته‌كانی بكڕێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامى)، كه دوێنی سێشه‌ممه 21/ 11/ 2017 بڵاوی كردووه‌ته‌وه ، تێیدا هاتووه” كه ئەمرۆ كاتژمێر 10:00ى به‌یانى به‌كاتى نیویۆرك (6:00ى ئێواره به‌كاتى هه‌ولێر) ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، دانیشتنێكى تایبه‌ت به بارودۆخى عێراق ده‌به‌ستێت.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕی ده‌كریت له دانیشتنه‌كه” نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یان كۆبیش)، له‌سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه، ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى دۆخه‌كه‌وه پێشكه‌ش بكات و باس له ئاریشه و گرفته‌كانی نیوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكات.
هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه” كه (یان كۆبیش) باس له دواهه‌مین پێشهاته‌كان له عێراق و نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارى عێراق، بكات.