هه‌فته‌ی ئاینده‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌م چینه‌ی كۆمه‌ڵگا

وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی هاندانی كه‌رتی ته‌ندروستی، رایدەگەیەنێت” هەفتەی داهاتوو پارەی هاندانی تەندروستی دابەشدەكرێت و هۆكاری دواكەوتنەكەشی رادەگەیەنێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ (د.رێكەوت حەمەڕەشید) وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لاپه‌ره‌ی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوك رایگه‌یاندوه‌”كه‌ له‌ هەفتەی ئاینده‌ دەست ده‌كرێت بەدابەشكردنی  پارەی هاندانی مانگێكی دیكەی كارمەندانی تەندروستی.

 

وه‌زیری ته‌ندروستی هۆكاری دواكەوتنەكەی  ئاشكراكردوە و ده‌ڵێت”بۆ ئەم مانگە  پارەكە دواكەوتوە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە”.

Back to top button