ئه‌مه‌ریكا: پشتیوانی لە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ین
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا له دیداری چه‌ند به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” ئەمریکا پشتیوانی لە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکرات و فیدراڵ دەکات.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوه” هەریەکە لە (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و (بەیانی سامی عەبدولڕەحمان) بەرپرسی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ (ماکماستەر) راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبوونەوە، له كۆبونه‌وه‌كه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر حكومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
لە راگەیێندراوەکەیدا، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه” كه (ماکماستەر) راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دووپاتیکردووەتەوە، ئەمریکا پشتیوانی لە حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکرات و فیدراڵ دەکات.
هاوکات لە راگەیێندراوەکەدا باس له‌وه‌شكراوه” كه لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دۆخی عێراق، هەرێمی کوردستان و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ کراوەتەوە.