خواردنه‌وه‌ی فراوله مرۆڤ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی قرحه‌ی گه‌ده
له نوێترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه” كه خواردنه‌وه‌ی فراوله گه‌ده ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی قرحه و وا ده‌كات گه‌ده پارێزراو بێت له زۆر نه‌خۆشی تر.
له توێژنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه” که فراوله کاریگه‌ری هه‌یه بۆ پارستنی گه‌ده له قرحه‌ی گه‌ده به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کحول ئه‌خۆنه‌وه،
بۆ ئه‌م توێژێنهرهوهیه گیانله‌به‌ری (مشکیان) به کار هێنا پسپۆره‌کان دۆزیانه‌وه ئه‌و مشکانه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ فراولهیان خۆاردبوو، پاشان کحولیان ئه‌دا به مشکه‌کان ، وا دیار بوو ئه‌و مشکانه رێژه‌ی قرحی گه‌ده‌یان که‌متر بوو له‌و مشکانه‌ی که هیچ فهراولهیان نهخواردووبووهوه، بۆیه پسپۆره‌کان دۆزیانه‌وه کاریگه‌ری پۆزتیڤی فراوله په‌یوه‌ندی هه‌یه به رێژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له کارلێکی کیمایی هه‌روه‌ها ئاوێته‌ی فینول که له ناو فراولهدا هه‌یه ئه‌م مادده‌یه خاسیه‌تی کارلێکی هه‌وکردنی هه‌یه ئه‌م ماده‌یه زۆر ئه‌نزیمه‌کانی ناو له‌شدا ئه‌پارێزێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه” كه وا فراوله کاریگه‌ری له سه‌ر مرۆڤیش ئه‌کات وه‌ک چون له مشک ئه‌کات و پسپۆره‌کان ئه‌وشیان دیار کردوه كه خواردنی فراوله له پاش خۆادنهوهی کحول، یارمه‌تی پاراستنی گه‌ده بۆ سودێكی زۆر ئه‌بێت گه‌ر هاتوو رۆژانه به‌كاربهێندرێت.