به‌رپرسێكی باڵای هه‌ده‌په‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ ده‌ستگیركرا

به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ شاری ئیسته‌مبۆڵ ده‌ستگیركرا و خرایه‌ زیندانه‌وه‌ به‌ هۆكاری هاوكاری كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان.

محەمەد قەرەداغ بەرپرسی ھەدەپە لە (باخچەلی ئێڤلەر) لە ئیستەنبۆڵ، بە تۆمەتی ئەوەی بە نھێنی کاری بۆ پەکەکە کردووە، ھەروەھا وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیشی لە بارەگاکەی ھەڵواسیوە دەستگیر کرا، بەڵام دادوەر بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکەی نەداوە، له‌ ئێستاشدا ناوبراو له‌ زینداندایه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، دوای ئەوەی لایەنی تەندروستی کۆنتڕۆڵ کراوە، دادوەری بە بێ ئەوەی سەیری دۆسیەکەی بکات، بڕیاری داوە زیندانی بکرێت تا ڕۆژی دادگا، تاوەکو ئێستایش ھیچ رۆژێک بۆ دادگایی کردنەکەی به‌پرسه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ دیاری نەکراوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ پێش  ٥ رۆژ بەرلە ئێستا دەست بەسەر کرا، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

Back to top button