به‌هۆی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتی كوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ  چوار شه‌ممه‌ چەند چەکدارێک لە گوندی شیرک-ی سەر بە قەزای خانەقین هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەندام کۆمیتەیەکیی یەکێتی و ده‌یكوژن و كوڕیكیشی بریندار ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ (خالید دارا) بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی لە قەزای خانەقین  ڕاگەیاندوه‌” كه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/11/2017 چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی شیرک و ئەندام کۆمیتەیەکی ئێمەیان بە ناوی (حسێن عەلی) کوشتووە و کوڕەکەشی بریندارکراوە.

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ خانه‌قین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌” كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌یزانین ئه‌وه‌یه‌ هۆكاری كوژرانی ئه‌ندام كۆمیته‌كه‌ی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ نیه‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كان مه‌به‌ست لێی (حه‌شدی شه‌عبی) و چه‌كدارانی عێراقیه‌ به‌ ئاره‌زوو وویستی خۆیان له‌م نێو ده‌سوڕێنه‌وه‌ و خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ ئازار ده‌ده‌ن و هیچ رێگریه‌ك له‌ پێشیان نیه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی ئه‌ندام كۆمیته‌كه‌ی یه‌كێتی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای خانەقین گوتویه‌تی” بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاگادار کراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی تیرۆرکردن لە گوندی شیرک، ئێمەش مەفرەزەیەکمان ڕەوانەی گوندەکە کرد، دواتر دەرکەوت ئەندام کۆمیتەیەکی یەکێتی کوژراوە و کوڕەکەشی قاچی فیشەکی بەرکەوتووەو بریندار کراوە، له‌ ئێستاشدا بریندارەکەمان بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی پزیشکی فریاکەوتنی قەزاکەمان کردووە”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ پاش خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و دووزخورماتوو و به‌شیكی تر له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ لایه‌ن باڵیكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی  ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین حاڵه‌تی كووشتن و رفاندن و تاڵانیه‌ جگه‌ له‌ ئاواره‌ بوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی و ماڵ له‌و ناوچانه‌، تا ئێستاش ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌و باڵه‌ش كه‌ خیانه‌ته‌كه‌یان كردووه‌ بێده‌نگن و هیچ به‌ده‌ستن.

 

Back to top button