میدیاكانی گۆڕان و پەكەكە چیان كردووە و یەكێتیش چی دەلێت

خواكوڕك
میدیاكانی گۆڕان و پەكەكە بە ئاشكرا و بە كراوەی كار لەسەر ناكۆكیەكانی ناو یەكێتی دەكەن لەنێوان ناوەندی بریار و بالی زۆرینەی یەكێتی، لە هەواڵ و زانیاریەكانیاندا پشگیری باڵێكی یەكێتین و دژی باڵێكی یەكێتین.
 
چەند میدیایەكی فەرمی و نافەرمی گۆڕان و پەكەكە بەئاشكرا بەئاراستەی قوڵكردنەوەی كێشەكانی ناو یەكێتی هەواڵ و زانیاری بڵاو دەكەنەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هەردوو حزب دەیانەوێت كێشەكان گەورە تر بن، چونكە هەردوو حزب بەرژەوندیان لە ناكۆكی ناو یەكێتی هەیە، دەیانەوێت میراتی دەنگی یەكێتی بەسەر خۆیان دابەش بكەن.
 
سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی دەلێت بۆمان رۆشنە كە كێن ئەوانەی دۆخی یەكێتیان تێكدا و كێن بەرژەوەندیان هەیە لە مانەوەی یەكێتی بەو شێوەیە، چونكە دیارە كێن ئەوانەی چاوەرێی لەناو چوونی یەكێتی دەكەن بۆ ئەوەی دەنگدەری یەكێتی لەسلێمانی و گەرمیان و هەلەبجە بۆ خۆیان ببەن.
Back to top button