مه‌زهه‌ری خالقی: ئەوە بزانن كە خوایش لەگەڵتانە و یارمەتیتان دەدات.
له پاش رووداوه‌كانی بومه‌له‌رزه، له كوردستان و كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی زیاتر گرته‌وه و به سه‌دان خێزان زیانیان به‌ركه‌وت، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد مه‌زهه‌ری خالقی په‌یامیكی هاوخه‌می ئاڕاسته كردن.
بە بۆنەی كارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای كرماشان، هونەرمەندی گه‌وره‌ی كورد، (مەزهەر خالقی) پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی لێقەوماوان و ئه‌و شوێنانه‌ی بومه‌له‌رزه لێی داوان كرد.
دەقی پەیامەكەی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی:-
هاووڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە جارێكی‌تر بوومەلەرزەیەكی ترسەناك دڵی هەموومانی هەژاند و كرماشانی خۆشەویستی هەژاند و قوربانیەكی زۆری لێكەوتەوە. ئەوەیكە گرنگە ئەم جۆرە كارەساتە سروشتییانە هەرەوەزێكی هەموو لایانەی پێویستە چ هەمووی میللەتی ئێران و بەتایبەت هاوڵاتیانی كوردستان و ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئێران كە لە شوێنی كارەساتەكە نزێكترن پێویستە بە فریای كارەساتبارانی بوومەلەرزەكەوە بگەن، بەتایبەت ئەگەر خۆشیان سەردانی ئەوێ بكەن لە نزیكەوە بتوانن دڵنەواییان بكەن ئەوەش دەتوانێت زۆر كاریگەر بێت.
من گومانم لەوەدا نییە كە ئەمە كارەساتێكی گەورەیە بەڵام هیوادارم خوای گەورە یارمەتی بدات كە ئەم خەم و پەژارە گەورەیە كەریگەری نەرێنی لە ژیانی ئێوەدا نەبێت. ژیان دووپات دەبێتەوە و ئەوە بزانن كە خوایش لەگەڵتانە و یارمەتیتان دەدات.