بێ متمانه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا لهفرهوان بوون دایه و سه‌عد حه‌ریری په‌شیمان بۆوه
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی ( سه‌عد حه‌ریری) سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له سعودیه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوكار نه‌بوو بۆ هه‌ژموون كوژی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا جارێكی تر سه‌عد حه‌ریری پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه”.
له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كانی ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان”سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان پاشگەزبوونەوەی خۆی لە بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەکەی ڕاگەیاند، هه‌روه‌ها ئهوهشیئاشکرا کرد کە لەسەر داوای میشێل عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان لە بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەکەی پاشگەز بووەتەوە”.
هاوکات هیوای خواست پاشگەزبوونەوەی لە بڕیارەکەی دەرفەتێک بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بەرۆکی لوبنانی گرتووە، ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو، پێشتر له تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕاگەیاند و هۆکارەکەی بۆ دەستێوەردانەکانی ئێران لە ڕێگەی حزبوڵاوە لە کاروبارەکانی وڵاتەکەی گەڕاندەوە.