شه‌پۆڵێكی سه‌رما روو له‌ مصر و ئه‌رده‌ن و سعودیا ده‌كات

خواكوڕك

سێشه‌مه‌ی داهاتوو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كه‌وتێه‌ به‌ر هێرشی باهۆزێكی به‌فراوان. له‌ گۆڕانكارییه‌كی زۆر سه‌یر له‌ دابه‌‌زینی پله‌كانی گه‌ر‌ما و ڕێره‌وی ئاراسته‌ی هه‌وا، ئه‌گه‌ری بارینی باران و به‌فرێكی زۆر كه‌ش و هه‌وایه‌كی شیداری باراناوی ده‌كرێت.

ويستگه ى جیهانی بۆ چاودێری كه‌ش و هه‌وا و سه‌نته‌ری نیو ده‌وڵه‌تی كه‌ش و سه‌قا له‌ كه‌ناڵی فرانس 24 هه‌واله‌كه‌یان به‌ ته‌واوی پشت راستكردوه‌ته‌وه‌، و پیانوایه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ ته‌واوی ده‌كه‌ویێته‌ ژیر كاریگه‌ری ئه‌م گوڕانكارییه‌ ناوازه‌یه‌ی ‌كه‌ش هه‌وا.

هاوكات ئه‌وه‌شیان پشت راستكرده‌وه‌ كه‌ وڵاتانی (سعودییه‌ ومیسر و ئه‌رده‌ن واسرائیل و لبنان و سوریا )ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌م باهۆزه‌ سا‌رد و باراناوییه‌ به‌ڵام وڵاتانی (ئه‌رده‌ن واسرائیل ) له‌و جوگرافیایه‌دان كه‌ ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر و ڕه‌هێله‌یه‌كی زۆری تێدا ده‌كرێت.

شاره‌زایانی كه‌ش و هه‌وا و چاودێرانی ژینگه‌ پییانوایه،‌ به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی وگوێ نه‌دانی دانیشتوانی گۆی زه‌وی و به‌ تایبه‌ت وڵاتانی زلهێزی پشه‌سازی، واده‌كات كه‌ كاره‌ساتی ژینگه‌ی و سروشتی زۆر مه‌ترسیدارتر رووبده‌ن له‌ ١٠ بۆ ٢٠ ساڵی داهاتوو.

Back to top button