ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیتاڵیا له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق كۆده‌بێته‌وه
كارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیتاڵیا ده‌ست پێده‌كات له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق”.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر دۆخی عێراق ده‌بێت وا چاوه‌روان ده‌كرێت پاش كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندراوێك له‌سه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا بڵاو بكرێته‌وه”.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نه‌كه واتا مانگی رابردوو له‌لایان فه‌ره‌نساوه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ده‌كرد، له دواین كۆبوونه‌وه‌دا ئهنجوومهنهكهدا به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا راگه‌یاندراوێك بڵاو كرایه‌وه، کە تێیدا داوای کرد هەولێر و بەغدا دیالۆگ بکەن و شەڕ ڕابگرن، هه‌روه‌ها بۆ ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەکەدا پشت بە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە عێراق دەبەسترێت، کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دوا ڕەوشی عێراق لە شەڕی تیرۆر و بارگرژییەکان سەرنجی لەسەر دراوە.
سەبارەت بە پێوەندیی نێوان هەولێر و بەغداش ئەنجومەنەکە قسەی نوێی دەبێت، کە پێ دەچێت زیاتر پێداگری لەسەر دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا بکات، ئەوەی تا ئێستا دیارنییە ئایا ئیتاڵیا سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەی دەشتی نەینەوا و ناوچەکانی دیکە ئەو ڕاپۆرتانە بە هەند وەردەگرێت، کە کریستیانەکان لە ڕێگەی کەنیسەکانەوە پێیان داون و خستوویەتییە نێو ئەجێندای کۆبوونەوەکە؟ بەڵام ئەوەی کە روونە کۆبوونەوەکە لە بەرنامەی کاردا نووسراوە “پرسی پێوەندار بە عێراق”.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ٥ دەوڵەتی هەمیشەیی پێک دێت کە هەریەک لە ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ڕووسیا و چین لەخۆ دەگرێت،هەروەها ١٠ دەوڵەتی دیکەی ئەندامی ئەنجومەنەکەش لەخۆ دەگرێت، کە کاتین، واتە بە گوێرەی کات دەتوانرێت ئەندامەتیان لە ئەنجومەنەکە نەمێنێت و دەوڵەتی دیکە شوێنیان بگرێتەوە.