رێبوار تاڵه‌بانی چه‌ند نهێنی تر له‌باره‌ی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرا ده‌كات
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، رایده‌گه‌ێنێت”کۆبوونەوەکەی دوێنێ سێشەممە 21/11/2017ی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک یاسایی نەبوو و تەنیا 15 ئەندامی ئەنجوومەنەکە لە لیستەکانی برایەتی، دوو حزبی تورکمانی و گردبوونەوەی عەرەبی پێکھاتبوون، بۆیە ڕێژەی یاساییان تەواو نەبوو هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ھیوادارم لە دڵسۆزییان بێت و ھەوڵدانەکانی ئەو گرووپەی ناو یەکێتی بۆ ئەوە نەبێت کە پرسیاری لەبارەوە دەکەن، چونکە ئێستا بارودۆخێکی ناتەندرووست ڕووی لە کەرکووک کردووە، لەڕووی تەعریبکردنەوە لە ڕێی جێگری پارێزگاری کەرکووکەوە هەوڵێکی جددی هەیە”.
هه‌روه‌ها رێبوار تاڵه‌بانی ده‌شلێـ”یەکێتی تا ئێستا تاکە هێزی کوردستانە کە لە کەرکووکدا ماوەتەوە، تاکە دەزگایەکی شەرعی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی کەرکووک، ئەنجومەنی پارێزگایە، بۆیە ھەوڵەکانی یەکێتیش لە ڕێی ئەنجومەنی پارێزگا بە ڕێگای دەستووری و یاسایی بیت، باشترە، نەک بیانەوێت ھەڵە بە ھەڵە چارەسەر بکەن”.
هه‌روها رێبوار تاڵه‌بانی ده‌شلێـ”بەهۆی رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و هاتنی هێزەکانی عێراق بۆ ئەو شارە، لەڕووی ئابوورییەوە دانیشتوانی کەرکووک زیانی زۆریان بەرکەوتووە ده‌شلێـ”حکومەتی عێراق هیچ کاتێک وەکو پێویست هاوکاری شاری کەرکووکی نەکردووە. گوتیشی، هاووڵاتیانی کەرکووک لەلایەن هێزەکانی عێراق رووبەڕووی گرتن و تۆقاندن بوونەتەوە”.
ده‌قی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كوردستان 24 باس له دۆخی خراپی خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كات له‌ده‌ست هێزه‌كانی عێراق