عه‌زه‌ت شابه‌نده‌ر: له‌ئێستادا عومه‌ری كوری خه‌تاب و مه‌سعود بارزانی وه‌ك یه‌كن بۆ راگه‌یاندنی شیعه

عه‌زه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق” له‌باره‌ی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی میدیایی عێراقی له‌دژی بارزانی، ده‌لێت” ته‌وژمێكی به‌رفره‌وان هه‌یه دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌دیاری كراوی مه‌سعود بارزانی، كه من دژی ئه‌و ته‌وژمه‌م، به‌داخه‌وه وای لێهاتووه، گه‌ر دژی بارزانی نه‌بیت تووشی كێشه‌ی ده‌بیت له عێراق دا، ئه‌و ته‌وژمه ناوه‌خۆی كوردستانیشی گرتۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ئاراسته‌ی ناو عێراق كراوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌زاری عه‌زه‌ت شابه‌نده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق و سیاسه‌تمه‌دار، ئاشكرای ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه میدیایه عێراقیه و شیعه‌یه، كه ده‌كرێته سه‌ر بنه‌ماڵه بارزانی و به‌دیاری كراوی مه‌سعود بارزانی، ده‌لێـ” مه‌سعود بارزانی له‌ئێستادا له‌ناو شه‌قامی عێراق و ژێر ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان و یه‌كێتی، وه‌ك عومه‌ری كوری خه‌تابی لێهاتووه، له‌ته‌ك ئه‌و دژایه‌تیه مێژوویه ناو ناكۆكیه‌كانی سوونه و شیعه ناوی بارزانی دێت، له‌ئێستادا بۆته كه‌لتوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و دینی كه ده‌بێت هه‌ر میدیایه‌ك دژی بارزانی قسه بكات، ده‌لێت ئه‌وه‌ش ته‌وژمێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاراسته ناو عێراق ده‌كرێت”.
سه‌رچاوه‌كه له زاری شابه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه شابه‌نده‌ر ده‌لێت شتێكی سه‌رسورهێنه‌ر هه‌یه له عێراق و ده‌لێت ته‌وژمێك هه‌یه كه ده‌بێت دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و خودی مه‌سعود بارزانی بیت، ئه‌مه‌ش بۆته هاوشێوه‌ی دوژمنایه‌تی سوونه و شیعه له مێژوودا كه له‌ناو شیعه‌كاندا عومه‌ری كوری خه‌تاب دژایه‌تی ده‌كرێت و ده‌لێت له‌ئێستادا مه‌سعود بارزانی چۆته ناو ئه‌و مێژووه و له عێراق ته‌وژمێكی دوژمنكارانه دژی بارزانی هه‌یه”.