له‌ سلێمانی چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌بێت هه‌ركه‌سێك باسی گه‌نده‌ڵی بكات ده‌كوژرێت

چه‌ند مه‌ترسیه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه‌ له‌ سلێمانی و تاوانی كوشتن و رفاندن زۆر بووه‌، پارێزه‌رێكیش ده‌لێـ”بەداخەوە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی رێکاری توندیان بەرانبەر بەوانە نەگرتووەتە بەر کە ھەوڵی کوشتن و ڕفاندنیان داوم، تۆمەتبارەکان دەگیرێن دواتر بە واسیتە و بەرتیل بەردەدەرێن، ئازادانە دەسووڕێنەوە و حیساب بۆ حکوومەت ناکەن”.

عومه‌ری حه‌مه‌ عه‌لی توفیق پارێزه‌ر له‌ شاری سلێمانی كه‌ پێشتر ته‌قه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی كراوه‌، رایده‌گه‌ێنێت”دوێنێ سێشەممە 21/11/2017، لە رێگای کونسوڵخانەی ئەڵمانیا، ئاگاداری بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی کراوەتەوە کە ڕێوشوێنی توند بگرنە بەر. گوتیشی: “کاتێک منیش پەیوەندیم پێوەیان کردووە، بەداخەوە زۆر سارد و سڕن ده‌شلێـ”دوێنێ ھاووڵاتییەکی دیکە لای پردی کۆبانێ لە سلێمانی کوژراوە، بەداخەوە حاڵەتی کوشتن و ڕفاندن ئێستا لە سلێمانی تاڕادەیەک زیاد بووە، لەکاتێکدا تەنیا لە نزیک ماڵی من 46 کامێرا ھەیە، کەچی دەبینین ھەر کەسێک باسی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گەندەڵی بکات،”دەکرێتە ئامانج، ده‌شلێـ” ئەوانە بوونەتە گرووپێکی مافیا، لەم شارە بە دامەزراوەیی ئەو شتانە دەکەن”.

 

شایانی باسه‌ پێشتر خواكوڕك له‌ هه‌واڵێكدا رووداوی ته‌قه‌ كردن له‌ ماڵی عومه‌ری حه‌مه‌ عه‌لی تۆفیقی پارێزه‌ری ئاشكرا كردبوو كه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و به‌ڵام ناوبراو ده‌لێت له‌گه‌ڵ رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ماڵه‌كه‌مدا پۆڵیس زۆر سارد و سرن، زۆر گرینگی به‌ دۆسیه‌كه‌ ناده‌ن”.

Back to top button