به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌وڵاته‌كه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی وه‌رده‌گرێت
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندتی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، پێشتر چاره‌سه‌ر و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات” ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق, له له‌نده‌ن ژیاوه و ئاشكرای كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا كه خۆی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ناساندبوو، هاوكاری زۆری له حكوومه‌تی به‌ریتانیا وه‌رگرتووه، چونكه تووشی نه‌خۆش خه‌مۆكی و هه‌ڵچوونی ده‌روونی ببوو”.
وه له راپۆرتی رۆژنامه بهریتانیهكهدا هاتووه، كه باس له ژیانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌كات وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه”ئه‌و له‌بواری خۆیدا وه‌ك پزیشكێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه له حاڵه‌تێكی ده‌روونی ناجێگیردا ده‌ژیا و نه‌یده‌توانی موماره‌سه‌ی بواره‌كه‌ی خۆی بكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی به‌ریتانی دوا راپۆرتى خۆی له‌سه‌ر نهخۆشيیهكهی جه‌عفه‌ری بنووسێت و له راپۆرته‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، جه‌عفه‌ری تووشی نه‌خۆشی هێستریایهكی به‌هێز بووه و توانای كاركردنی نییه، دواتر به ره‌چاوكردنی دۆخی تهندروستیيهكهی، بڕیاری خانه‌نشینكردنی بۆ ده‌ركرا و ده‌رماڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بڕایه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له یه‌كێك له دوورگه‌كانی به‌ریتانیا دوور له دڵه‌ڕاوكێ درێژه به ژیانی خۆی بدات، راپۆرته‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، جه‌عفه‌ری ناوی راسته‌قینه‌ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئهشیقهره، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ژیانی پزیشكی و سیاسه‌ت بووه، ده‌ستی به هاوڕێیه‌تیكردنی ئه‌و كه‌سانه كردووه، كه كاروانی زیارهتكارانییان بۆ عێراق رێكخستووه و له‌به‌ریتانیا و ئه‌سكه‌نده‌ناڤیاوه به‌ره‌و عێراق ده‌هاتن.
هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و رۆژنامه‌یه وه‌ك موعجیزه ناوی جه‌عفه‌ری ده‌بات و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌سێك بكه‌یت كه له نه‌خۆشێكی ده‌روونیه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات گۆڕابێت، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێی چ كاره‌ساتێكی لێ بكرێت و ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كه به كارهستبارترین سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق داده‌ندرێت و زۆرترین كرده‌وه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی تێیدا له عێراق روویاندابوو، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاشكراشی ده‌كات” كاتێك ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات، وه‌ك هاووڵاتیه‌كی به‌ریتانی ده‌چێته ئه‌و وڵاته نه‌ك وه‌ك به‌رپرسێكی دیاری عێراقی، چونكه هه‌ڵگری هاووڵاتینامه بهریتانيیه”.