گروپی خیانه‌تی یه‌كێتی ده‌بێت مووچه‌ی خه‌ڵك بدات
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه پێكهاتبوون له ( ئاڵا ئه‌سه‌دی و شوان داودی و رێبوار ته‌ها و حه‌مه سور شوانی) له میدیاكاندا باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان كرد له‌به‌رامبه‌ر راده‌ست كردنی شاری كه‌ركووك به‌حشدی شه‌عبی، به‌ڵام پاش زیاتر له یه‌ك مانگ رۆژانه‌ی عه‌بادی یاری به ئه‌و گروپه ده‌كات و هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ك بۆ ئیستفزاز كردنی خه‌ڵك و ئه‌و گروپه ده‌لێت پاش ماوه‌یه‌كی تر مووچه ده‌نێرم”.
له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی ده‌لێن” چیتر گه‌مژاندنی خه‌ڵك دادی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی داری خه‌ڵك نادات، ده‌بێت خه‌ڵك زه‌ره‌یه‌ك عه‌قلی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی حێقهی ئه‌و كه‌سانه بگرێت كه كه‌ركووكیان به‌ناوی پێدانی مووچه راده‌ستی به‌غدا كرد یان فرۆش هه‌رزانیان كرد، ئه‌رێ ئه‌و میلله‌ته، ئه‌وه‌ی له‌بیرچوو كه ئاڵا ئه‌سه‌دی گوتی به‌غدا مووچه ده‌نێرێت؟ یان ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ر خۆی پی خۆشه‌و وا یاری پێ بكرێت”.
هه‌روها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه میلله‌تێك راستی و دروستی خۆی نه‌زانێت ده‌بێت پاش ماوه‌یه‌كی تر كه مووچه نه‌ما، ئه‌وه‌شی له‌به‌رچاو بێت، كه راستكردنه‌وه‌ی دۆخی دارایی خۆی په‌یوه‌ست نیه به هه‌ڵپه‌رین له‌پێش چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه له‌ژێر ناوی مووچه كرین و فرۆشتنیان پێدهكرت، ده‌بێت ئه‌و كات حێقهی ئه‌و گروپه‌ی ناو یه‌كێتی بگرن و بلێن كوا مووچه‌كانمان، خۆناكرێت جارێكی تریش هه‌ر موژووڵی به‌ناو گه‌نده‌ڵی و ره‌قه‌مه درۆینه‌كانی عه‌لی حه‌مه ساڵح بن.