ئاسایشی یەكێتی چەككرا
دوای داگیركردنی كەركووك لە لایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپێكی خیانەتكاری یەكێتی لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی نهێنی, كە بە هۆیەوە سەدان هەزار كوردی سنوری پارێزگای كەركووك ئاوارە بوون, جگە لەوانەی نزیك بوون لە خیانەتكارانی یەكێتی, بەڵام دوای بەڕێوە چوونی حوكمی سەربازی توند لە لایەن میلیشیاكان لە و پارێزگایە ئێستاخیانەتكارانیش شار بەدەر دەكرێن.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكورك) دوای داگیركردنی كەركووك, یەكێتی لە زۆر بارەگاكانیان چەككران, بۆ هەر بنكەیەكی ئاسایش پێنج كلاشینكۆف مافیان هەبووە, بەڵام ئاسایشی یەكێتی بە نهێنی لە نێو كۆمیتەی ئیمام قاسم دەوامیان كردووە, دوای ئەوەی حەشدی شەعبی پێیدەزانێت چەكیان دەكەن و كۆمیتەكەیان پێ داخستن.
هەروەها ئەم رووداوە دوای ئەوە هاتووە كە ئەمڕۆ (محەمەد تەمیم) ئەندام پەرلەمانی عێراق پێی زانیووە كە ئاسایشی یەكێتی لە كۆمیتەكە دەوام دەكەن, هێزی رووبەروونەوەی تیرۆر یان بۆ دەنێرێت دوای چەككردنی ئاسایش كۆمیتەكەشیان داخست.
شایەنی گوتنە, لە دوای داگیركاری كەركووك كە گرووپێكی یەكێتی هاوكاریان بوونە لە 16ی ئۆكتۆبەر رێگە بە هیچ كوردێك نادرێت لە شارەكە چەكی بەدەستەوە بێت تەنانەت بەوانەشی كە دەستیان لە خیانەتەكە هەبووە.