ئەنجوومەنی ئاسایش راگەیێندراوێکی لەبارەی عێراق و کوردستان بڵاوکردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پشتگیری لە گفتوگۆ دەکەین لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ …

ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەرنجیان خستەسەر پەسندکردنی هەوڵەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

ئەنجوومەنەکە هەروەها داوای لەلایەنەکان کرد دەست بە دیالۆگ بکەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. ئەنجوومەنەکە باسی لە بڕیاری دادگای باڵای عێراق سەبارەت بە ریفراندۆمی کوردستان کرد و ئەو راستییەی باسکرد کە دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکان پابەندیی تەواویان بۆ رێزگرتن لە دەستوور وەک بنەمایەک بۆ دانوستاندن دوپاتکردەوە. لەوە زیاتر، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە پێشوازییان کرد لە دەربڕێنی ئاشکرای رەزامەندیی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ و نیشاندانی پاڵپشتیی تەواوی ئەنجوومەنەکە بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێخۆشکردن بۆ گفتوگۆکان. هاوکات لەگەڵ پێویستیی هەڵبژاردنی نیشتمانیی سەرکەوتووانە لە مانگی ئایاری 2018.

ئەندامانی ئەنجوومەنەکە داوا دەکەن هەموو هەنگاوەکان بگیرێنەبەر بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی خێرخوازانە و سەلامەتانەی هەموو ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ بارودۆخێکی سەقامگیر و ئەمن بەزوویی.

ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش رێزی خۆیان دووبارەکردەوە بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی عێراق. ئەوان هەروەها دوپاتی گرنگیی رێزگرتنیان لە ماف و خواستەکانی هەموو هاوڵاتییانی عێراق کردەوە لە رێگەی جێبەجێکردنی تەواوەتیی دەستووری عێراق.

Back to top button