ئایا عەلی باپیر دەسگیر كراوە

خواكوڕك
پێشتر لە چەندین ماڵپەر و میدیایەك وا بڵاو كرایەوە گوایە عەلی باپیر لە تەهران لەلایان ئێرانەوە دەسگیر كراوە، هۆكاری دەستگیركراوی عەلی باپیریش لەلایان میدیاكانەوە بۆ ئەوە گەرێندراوەتەوە گوایە عەلی باپیر گەندەلی كردووە لەو پارەیەی كە ئێران بۆ كەناڵی پەیام تەرخانی كردبوو.
 
هەر لەسەر ئەو بابەتە نووسینگەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رەتی دەكاتەوە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەسگیر كرابێت، دەلێت عەلی باپیر دەستگیر نەكراوە.
 
ماڵپەری باس لە زاری بەرێوەبەری نووسینگەی تایبەتی عەلی باپیر ئەوەی ئاشكرا كردووە كە عەلی باپیر دەسگیر نەكراوە، ناو براو بۆچارەسەری پزیشكی بۆ یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەی چۆتە ئێران و بۆ ماوەی هەفتەیەكە لەوێیە.
 
نەبەز ئەحمەد رەتی کردەوە عەلی باپیر لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیر کرابێت و رایگەیاند، ”ئەو دەنگۆیانە راست نین“.
Back to top button